بانكی جیھانی ھاوكاری حكوومەتی عێراق دەكات
ھەماھەنگی نێوان بانكی نێودەوڵەتی و عێراق
K24 - ھەولێر
بانكی جیھانی ئامادەكاری بۆ زیادكردنی ھەماھەنگییەكانی لەگەڵ عێراق دەكات، بۆ ئهوهی پاڵپشتی ھەوڵەكانی حكومەتی عێراق بكات بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی.
نووسینگەی راگەیاندنی پلاندانانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، خالید بهتال نەجم، وەزیری پلاندانانی عێراق لەگەڵ بانكی جیھانی و ژمارەیەك نوێنەری وڵاتان لە كۆبوونەوەیەكدا، تاوتوێی رێگا سوودمەندەكانی كۆنگرەی كوێتیان كردووە، كە لە 2018دا باسی لێكراوە، بە ئامانجی ئەوەی پاڵپشتی ھەوڵەكانی حكومەتی عێراق بكرێت و رووبەڕووی لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببنەوە، كە ھاوكاتە لەگەڵ ئەو قەیرانە داراییەی وڵاتەكە پێدا تێدەپەڕێت.
ھەردوولا لە كۆبوونەوەكەدا جەختیان لە بەردەوامبوونی كارەكانی نێوانیان كردووە، بۆ ئەوەی ئیدارەی دارایی پێشبخرێت.
جەختیشكراوە وەبەرھێنان لە سەرمایی مرۆیی بكرێت و پەرە بە سیستمەكانی پاراستنی كۆمەڵایەتی و زیادكردنی ھەلیكار بدرێت.