ئێف بی ئای 150 نارنجۆکی لەماڵێکی ویلایەتی ڤێرجینیا دۆزیەوە

ئێف بی ئای
ئێف بی ئای

ئاژانسی هەواڵگریی ئەمەریکا(ئێف بی ئای) ڕایدەگەیەنێت: 150 نارنجۆکیان لەنێو ماڵێکی ویلایەتی ڤێرجینیادا دۆزیووەتەوە و دەستییان بەسەردا گرتووە، ئەوەش گەورەترین ئۆپەراسیۆنە دەستبەسەرداگرتنی چەکە لە مێژووی پۆلیسی فیدراڵی ئەمەریکا بەپێی بەڵگەنامە یاساییەکان.

پۆلیسی ویلایەتی ڤێرجینیا لەلایەن دراوسێی هاووڵاتییەکەوە ئاگەدارکرانەوە لە بوونی گومان و هەبوونی چەک لە ماڵە دراوسێیەکیان، بۆیە پۆلیس چوونە سەر ماڵی براد سپارفۆرد کە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، ماڵەکەیان پشکنی و لەنێو جانتایەکدا نارنجۆکی دەستکردنی ناوخۆییان لەژووری نووستنی دۆزیەوە.

ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژە بەوە دەکات: لەنێو بەفرگری ماڵی براد سپافۆرد، ماددەی تەقینەوە دۆزراوەتەوە کە لە تەک خواردندا داندرابوو، لەسەر ئەو ماددانەی تەقینەوەش نووسرابوو( دەستلێدانی قەدەغەیە).

ئەو ڕووداوە لە کاتێکدایە کە، ئەمڕۆ چوارشەممە 1ـی کانوونی دووەمی 2024، گوتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی نیوئۆرلیانز، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ساڵی نوێ، ڕووداوێکی توند لە ویلایەتەکەمان ڕووی دا، بارهەڵگرێک خۆی بە ژمارەیەکی زۆری خەڵکدا کێشا،  لە ئەنجامدا لانیکەم 10 کەس گیانیان سپارد و نزیکەی 35 کەسی دیکەش بریندار بوون."