ترەمپ: هێرشەکەی نیو ئۆرلیانز شەڕانگێزانەیە و هۆکارەکەشی کۆچبەرە نایاساییەکانن
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، لەبارەی هێرشەکەی شاری نیو ئۆرلیانز رایگەیاند، هێرشە تیرۆرستییەکی ئەو شارە، کارێکی تەواو شەڕانگێزانەیە و هۆکارەکەشی کۆچبەرە نایاساییەکانن.
ترەمپ دەشڵێت: ئێستا ڕێژەی تاوان لە ئەمەریکا گەیشتووەتە ئاستێك کە هاوشێوەی نەبووە، ئەو تاوانبارانەی بە ڕێگەی نایاسایی هاتوونەتە ئەمەریکا، لە تاوانبارەکانی ناو ئەمەریکا خراپترن.
شەوی رابردوو لە کاتی ئاهەنگی شەوی سەری ساڵ لە شاری نیو ئۆرلیانز لە ویلایەتی لویزیانا، کەسێک بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب خۆی کردە ناو ئامادەبووانی ئاهەنگەکە و بەهۆیەوە 10 کەس کوژران و زیاتر لە 30 کەسی دیکەش بریندار بوون.