ساڵی ڕابردوو 44 مامۆستای ئایینی وەفاتیان کردووە

بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتیی زانایان ڕایگەیاند، لە ساڵی 2024دا لە هەرێمی کوردستان 44 زانا و مامۆستای ئایینی وەفاتیان کردووە، ئەمەش کەلێنێکی گەورەیە و پڕکردنەوەی شوێنەکانیان ئاسان نییە.

دکتۆر عەبدوڵلا شێرکاوەیی بە ماڵپەڕی کوردستان24ی ڕاگەیاند "لە ساڵی 2024 دا 44 زانا و مامۆستای ئایینی وەفاتیان کردووە، ئەمەش کەلێنێکی گەورەی لە کاروانی خزمەتی ئیسلام و موسڵمانان دروست کردووە، کە پڕکردنەوەی شوێنەکانیان هەروا ئاسان نییە."

بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتیی زانایانی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "ئومێد دەکەین خوای گەورە زانایانمان لەشساغ و تەمەندرێژ بکات و هەموو ئەوانەی وەفاتیشیان کردووە خوای گەورە بە بەهەشتی بەرین شادیان بکات."