شاندێکی باڵای دەسەڵاتی نوێی سووریا گەیشتنە سعوودیە

ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا
ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا

شاندێکی باڵای دەسەڵاتی نوێی سووریا، بە داوەتی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە، گەیشتنە ڕیازی پایتەختی سعوودیە.

چوارشەممە 1ـی کانوونی دووەمی 2024، ئاژانسی هەواڵی سانای سووریا بڵاوی کردەوە، شاندێکی باڵای دەسەڵاتی نوێی سووریا بە سەرۆکایەتی ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوە و ئەندامیەتی هەریەک لە، مورهف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی، ئەنەس خەتاب، سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگریی گشتی،  گەیشتنە ڕیازی پایتەختی سعوودیە، وەک یەکەم سەردانی فەرمی بەرپرسانی باڵای دەسەڵاتی نوێی سووریا بۆ دەرەوەی وڵات.

دوای 8ـی کانوونی یەکەمی 2024 کە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لەلایەن هێزەکانی تەحریر شام و چەند گرووپێکی چەکداری ئۆپۆزسیۆن دوای 24 ساڵ کۆتایی پێهات، فەرماندەی گشتی  دەستەی تەحریر شام دەسەڵاتێکی نوێی لە سووریا دامەزراند، سەرۆکی حکوومەت و وەزیرەکانی دیاریی کرد، زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی و جیهان بۆ دەربڕینی دڵخۆشیان لەگەڵ گەلی سووریا و دووپات کردنەوەی پشتیوانییەکانیان بۆ حکوومەت و دەسەڵاتی نوێی سووریا، سەردانی ئەو وڵاتەیان کرد، لەیەکەم کاری دیپلۆماسی و پەیوەندییەکانیدا، ئەمڕۆ ئەو شاندە باڵایەی سووریا گەیشتنە ڕیازی پایتەختی سعوودیە.