ئەو ئافرەتەی خۆی وەکوو پشیلە لێ کردبوو، لە خەودا مرد

ئەو ملیاردێرە سویسرییەی خۆی کردبووە پشیلە
ئەو ملیاردێرە سویسرییەی خۆی کردبووە پشیلە

جۆسلین ویلدنشتاین، ئەو ملیاردێرە سویسرییەی خۆی وەکوو پشیلە لێ کردبوو، لە تەمەنی 84 ساڵیدا مرد. 

هاوڕێیەکی ئەو ئافرەتە بە ناوی "لۆید کلاین" ئاماژەی بەوە کردووە، ملیاردێرە سویسرییەکە لە شەوی سەری ساڵی نوێ (سێشەممە، 31-12-2024) لە هۆتێلێکی پاریس، لە کاتی خەوتنیدا، بەهۆی جەڵتەی سییەکانەوە گیانی سپاردووە. 

ئەو ئافرەتە بەوە ناوبانگی دەرکردووە کە ژمارەیەکی زۆری نەشتەرگەریی جوانکاری گرانبەهای کردووە تاوەکوو بە پشیلە بچێت. 

هەموو ئەو نەشتەرگەرییانەش دوای ئەوە هاتن کاتێک جۆسلین دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری لە ئەنجامی جیابوونەوەی لە هاوسەری پێشووی، ملیاردێر ئەلیک ویلدنشتاین، بەدەست هێنا.

ئەو ملیاردێرە سویسرییە چەندان جار باسی لەوە کردووە، ئەم نەشتەرگەرییانەی بۆ دڵخۆشکردنی هاوسەرەکەی کردوون.