سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر و جێگره‌كه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون
له نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر و جێگره‌كه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون و له نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن و خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.
د. دلۆڤان محه‌ممه‌د، به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و دوو به‌رپرسه ئیدارییه به‌ركه‌وته‌ی فه‌رمانبه‌رێكی شاره‌وانین، كه پێشتر كۆرۆنای تووشبووه.
هاوكات به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆ 67 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر به ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، تا ئه‌مڕۆ 421 تووشبووی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر چاكبوونه‌ته‌وه.