ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێ له ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌ولێره‌وه
له هه‌ولێر نوێژی هه‌ینی ناكرێت
K24 – هه‌ولێر:
به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی فراوان له شاری هه‌ولێر و مه‌ترسیداری دۆخه‌كه ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و تێیاندا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر دووپاتكرده‌وه و راشیگه‌یاندووه، سبه‌ی هه‌ینی نوێژی هه‌ینی له هه‌ولێر ناكرێت و ده‌بێت بازاڕه میلییهكانیش دابخرێن.

