سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌خاكسپاردنی قوربانیانی كۆرۆنا: هه‌شت كه‌سی دیكه له سلێمانی به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
%67ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبووان و مردن له سلێمانی تۆمار كراوون
K24 – هه‌ولێر:
عەبدوڵڵا سەنگاوی، سەرۆکی لیژنەی بەخاکسپاردنی مردووانی کۆرۆنا رایگه‌یاند، ده‌ستده‌كه‌ین به به‌خاكسپاردنی ته‌رمی شه‌ش قوربانی كۆرۆنا و دوو ته‌رمیش ره‌وانه‌ی كه‌لار و هه‌ڵه‌بجه كراونه‌ته‌وه.
گوتیشی: بەداخەوە تا ئەم ساتە لە سلێمانی هەشت کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان دەستداوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی رایگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ 2872 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه 1525 كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كان له ژێر چاودێریدان و 82 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه و رێژه‌ی مردن گه‌یشتووه‌ته %3.7.
له باره‌ی سلێمانیشه‌وه گوتی: به داخه‌وه نیگه‌رانین له‌و ره‌وشه‌ی له سلێمانی هه‌یه و %67ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و مردن له سلێمانی تۆمار كراوون و ئه‌مه‌ش جێی نیگه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خودی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. هه‌ر بۆیه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 2 ملیار دیناری دیكه‌ی بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین ته‌رخانكرد، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی پێویسته بكرێت له پێناو رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا.