هاکان فیدان: لەناوبردنی پەکەکە لە سووریا له ئانوساتدایه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت، بارودۆخی سووریا گۆڕاوه؛ هاوكات ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەناوبردنی پەکەکە لە سووریا له ئانوساتدایه.
دووشه‌ممه، 6ـی كانوونی دووه‌می 2025، هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به به‌رنامه و ئه‌جێندای ڕۆژئاوا ناده‌ن كه به پاساوی داعش، پشتیوانی له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن.
هاكان فیدان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئیمپراتۆریه‌تی توندوتیژی كه "په‌كه‌كه‌ی تیرۆریست" له میانی قۆستنه‌وه‌ی هه‌ستی جوامێرانه‌ی برایانی كورد دروستی كرد، له لێواری كه‌وتنه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتیشی، بارودۆخی سووریا به ڕاستی گۆڕاوه. جه‌ختیشی كرده‌وه، له‌ناوبردنی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ـ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یەپەگە) لە سووریا له ئانوساتدایه.