وەزیرانی دەرەوەی عێراق و فەرەنسا پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و پاریس و پێشهاتەکانی سووریا تاوتوێ دەکەن

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و فه‌ره‌نسا بارودۆخ و پێشهاته‌كانی سووریا و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و پاریس تاوتوێ ده‌كه‌ن؛ هاوكات فوئاد حوسێن هاوكاته فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی بۆ عێراق بانگهێشت ده‌كات.
دووشه‌ممه، 6ـی كانوونی دووه‌می 2025، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ جان نوێل بارۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا تاوتوێی بارودۆخ و پێشهاته‌كانی سووریای ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی بارۆیان بۆ دیمه‌شق و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا تاوتوێ كرد.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق فوئاد حوسێن هاوكات ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا بۆ بارۆ خستووه‌ته ڕوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر دیدگه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه كردووه‌ته‌وه، هاوكات هه‌ردوولا به پێویستیان زانیوه پرۆسه‌ی سیاسیی له سووریا سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته له خۆ بگرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕوونی كردووه‌ته‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا پێشنیازی به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی دیكه‌ی به‌غدای له نزكترین كاتدا كردووه، به شێوه‌یه‌ك هاوكات بێت له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه‌ش كردووه، به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه نێوان فوئاد حوسێن و بارۆ تایبه‌ت بووه به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و پاریس له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا فوئاد حوسێن، بارۆی بۆ سه‌ردانی به‌غدا بانگهێشت كردووه و له به‌رانبه‌ردا بارۆ بانگهێشتنامه‌كه‌ی قبووڵ كردووه و به‌ڵێنی داوه له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی عێراق بكات.