ئێران: ئامادەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانین بۆ سووریا

فڕۆکەیەکی ئێرانی
فڕۆکەیەکی ئێرانی

سه‌رۆكی ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانی شارستانیی ئێرانی ئاماژه‌ به‌ ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیان بۆ سووریا؛ ده‌شڵێت، سه‌باره‌ت به‌ گه‌شته‌كانیان بۆ میسر، ده‌بێت به‌رپرسانی باڵا له‌ تاران بڕیار بده‌ن.

سێشه‌ممه‌، 7ـی كانوونی دووه‌می 2025، حوسێن پوورفه‌رزانه‌، سه‌رۆكی ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانی شارستانیی ئێرانی ڕایگه‌یاند، ئێران ئاماده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانه‌ بۆ سووریا.

حوسێن پوورفه‌رزانه‌ تایبه‌ت به‌ به‌ ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئێرانی گوتووه‌، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان بۆ سووریا، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ن.

سه‌رۆكی ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانی شارستانیی ئێرانی هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان تاران و قاهیره‌ گوتوویه‌تی، پێویست به‌ بڕیاری به‌رپرسانی باڵای ئێران ده‌كات.

سێشەممە، 7ـی کانوونی دووەمی 2025، میدیاکان بڵاویان کردەوە، بۆ یەکەمجار فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێکردەوە، ئاماژەیان بەوەش کرد، یەکەم گەشتی فڕۆکەی 'هێڵی ئاسمانی سووریا' بەرەو شاریقەی ئیمارات بەڕێکەوت.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە، ئەمڕۆ سێ گەشتی ئاسمانی دەستی پێ کردووە، هەروەها دوای چەندین ساڵ ئاسۆیەکی نوێ بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ جیهاندا کراوەتەوە.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، دەسەڵاتدارانی سووریا ڕایانگەیاند، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق کە گەورەترین فڕۆکەخانەی وڵاتەکەیە، لە ئەمڕۆوە گەشتە نێودەوڵەتییەکان دەست پێ دەکاتەوە، کە لە دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد لە مانگی ڕابردوودا ڕاگیرابوون.

سەرۆکی دەستەی گواستنەوەی فڕۆکەوانی مەدەنی و گواستنەوەی ئاسمانی، ئەشهەد سەلیبی، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سانای ڕاگەیاندبوو  "دەستپێکردنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق، لە 17-1-2025ەوە دەست پێدەکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە کۆمپانیای گواستنەوەی نیشتمانیی قەتەر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "هەفتانە سێ گەشت بۆ شاری دیمەشق دەکەن، ئەمەشیان بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ بەستنەوەی ناوچەکە زانیوە".

لە 18ی کانوونی یەکەمی 2024، دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخی سووریا یەکەم فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی دیمەشقەوە بەرەو حەلەب بەڕێکەوت.