وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و ژمارەیەک وڵاتانی ئەورووپی لەبارەی سووریا کۆ دەبنەوە

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا ده‌ڵێت، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به سووریا كۆ ده‌بنه‌وه.
سێشه‌ممه، 7ـی كانوونی دووه‌می 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی سووریا كۆ ده‌بنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆبوونه‌وه‌كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 9ـی كانوونی دووه‌می 2025 به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌نتۆنیۆ تایانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، تایانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌وڵ ده‌دات بارودۆخی سووریا دوای مانگێك له ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵبسه‌نگێنێت.
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ڕێكاره‌كانی حكوومه‌تی ڕاگوزه‌ر و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانیی و دانانی ڕه‌شنووسی ده‌ستووری نوێی ئه‌و وڵاته و بووژانه‌وه‌ی ئابووریی سووریا ده‌كرێت.