خامنەیی: پێویستە ڕۆڵی حەشدی شەعبی لە عێراق فراوان بکرێت

عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران
عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران

لەمیانی پێشوازیی کردنی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتی کردەوە کە،  پێویستە ڕۆڵی حەشدی شەعبی لە عێراق فراوان بکرێت.

چوارشەممە 8ـی کانوونی دووەمی 2025، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، پێشوازیی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە ئێستا بە سەردانێک لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتەیە.

خامنەیی لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سوودانی گوتی: دەبێت بە جددی بەرەنگاری بوونی ئەمەریکا لە عێراق ببینەوە، چونکە ئەمەریکا دەیەوێت پێگەی خۆی لە عێراق جێگیر بکات، بۆ جێبەجێکردنی ئەوەش پێویستە ڕۆڵی حەشدی شەعبی لە عێراق فراوان بکرێت، خامنەیی دەشڵێت: دەستووەردانی دەرەکی گۆڕانکاریی لە سووریا کرد.