وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا: پێویستە کورد لە سووریای نوێ ڕۆڵی هەبێت
جان نوێڵ بارۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا: لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێویستە کوردانی سووریا لە پرۆسەی ڕاگوزەر لە سووریا ڕۆڵیان هەبێت، دەشڵێت: ئەوان هاوپەیمانی پاریس و واشنتنن لە بەرەنگاربوونەوەی داعش.
چوارشەممە 8ـی کانوونی دووەمی 2025، جان نوێڵ بارۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پاریس، گوتی: پێویستە کوردان لە پرۆسەی ڕاگوزەر لە سووریا ڕۆڵیان هەبێت.
جان نوێڵ بارۆ، بە رۆژنامەنووسانی گوت: گرنگە لە سووریا کۆنتڕۆڵی هەڕەشە بەردەوامەکانی داعش بکرێت، بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش دووپاتی کردەوە، کوردانی سووریا لە بەرەنگاربوونەوەی داعش هاوپەیمانی پاریس و واشنتنن.
ئەو گوتانەی جان نۆێڵ بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هاوتا بوو لەگەڵ گوتەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن کە تێیدا دووپاتی لەوە کردەوە:" واشنتن به جیددی له‌گه‌ڵ توركیا له په‌یوه‌ندیدایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر كورد له سووریا نه‌كات."