سەرما و بەستەڵەک هەڕەشە لە بەریتانیا دەکەن

 نووسینگەی چاودێریی کەش وهەوای بەریتانیا ڕایگەیاند، شەوی هەینی 10ی کانوونی دووەمی 2024، پلەی گەرما لە ئەڵتانارا، لە ئەوسەری باکووری بەریتانیا، بۆ یەکەمجار لە ماوەی 15 ساڵدا گەیشتە 17.8 پلەی ژێر سفری سیلیزی. ئەمەش نزمترین پلەی گەرمایە لە ساڵی 2010 وە لەو ناوچەی تۆمار کرا بێت.

پێشتر هەر ئەڵتانارا، شەوی 8 ی کانوونی دووەمی 2010 پلەی گەرما گەیشتە 22.3 پلەی ژێر سفر. ئەم شەپۆلە سەرمایە بووەتە هۆی سەهۆڵبەندانێکی سەخت لە زۆربەی ناوچەکانی بەریتانیا و لە ماوەی شەو و ڕۆژێکدا پلەی گەرما لە ناوچەکانی شاپ، کۆمبریا و هێسرۆ گەیشتووەتە نێوان 11 و 5 پلەی ژێر سفری سیلیزی.

لە کاتی ئاساییدا، پلەکانی گەرما لەم کاتەی ساڵدا لە باکووری سکۆتلاند 0.3 پلەی سیلیزی و لە ئینگلتەرا لە نیوان 1.5 و 1.5 پلەی سیلیزی دەبێت. حکوومەتی بەریتانیا هۆشداری داوەتە هاووڵاتییانی کە زیاتر هۆشیار بن و لەوانەیە ئەم سەرما و بەستەڵەکە ببێتە هۆی مردنی کەسانی بێلانە و بەساڵداچووان. سەرباری ئەوەش، بەستەڵەکی ڕووبار و دەریاچەکان بوونەتە مایەی خۆشیی بۆ ئەوانەی ئارەزووی خلسکێنەی سەر شەختە دەکەن.