ئانچیلۆتی و ڤاڵڤێردی پەیامێك بۆ بارسێلۆنا دەنێرن
ریال مەدرید پێویستی بە یەك نازناوی دیكە هەیە بۆ ئەوەی ریكۆردەكەی یەكسان بكاتەوە
ریال مه‌درید له یاریی كۆتایی سوپه‌ری ئیسپانیا له یاریگه‌ی جه‌وهه‌ره له سعوودیه رووبه‌رووی بارسێلۆنای ركابه‌ری دێرینی ده‌بێته‌وه، ریال مەدرید چوارەمین جارە لە یاریی كۆتایی سووپەری ئیسپانیا رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
ریال مه‌درید له یاریی پێشكۆتایی به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به‌ربه‌ستی ریال مایۆركای تێپه‌ڕاند و بۆ ساڵی چواره‌م له‌سه‌ریه‌ك یاریی كۆتایی سوپه‌ری ئیسپانیا ده‌كات.
له‌م یارییه سه‌رجه‌م ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه گه‌شتیان كرد ئاماده‌ن، لۆكا مۆدریچ كه رۆژی پێنجشه‌ممه به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی راهێنانی نه‌كرد به‌شداریی یارییه‌كه ده‌كات، دانی كارڤاخال و ئیدیر میلیتاو، پێكانه‌كانیان درێژخایه‌نه و دوورخراونه‌ته‌وه، داڤید ئالاباش ئه‌گه‌رچی گه‌ڕاوه‌ته‌وه راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م یارییه ده‌بێت.
لێدوانەكانی ئانچیلۆتی لەبارەی كلاسیكۆ
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدرید لەبارەی یارییەكەی سبەی بەرامبەر بارسێلۆنا بەمشێوەیەی خوارەوە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسەكانی دایەوە:
"به ته‌واوی یاریزانه‌كان بۆ یاریی كۆتایی ئاماده‌ین و هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه و سه‌رجه‌م كێشه‌كانی یارییه‌كه‌ی مایۆركاشمان چاره‌سه‌ر كردووه، وه‌ك هه‌میشه به هێز و جۆشێكی زۆره‌وه ده‌چینه یارییه‌كه و چاومان له پاڵه‌وانبوونه، له یاریی یه‌كه‌م كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌مان له گێمی یه‌كه‌م هه‌بوو توانیمان له گێمی دووه‌م چاكی بكه‌ینه‌وه، یاریی كلاسیكۆش هه‌میشه هه‌ستیار بووه به‌تایبه‌تی ئێستا كه یاریی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه و بۆ هه‌ردوو یانه گرینگه، یارییكردن به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا هه‌میشه سه‌رنجڕاكێشه، له یانه‌كه‌ی ئێمه‌ش سزای ئه‌وانه ده‌ده‌ین كه دواده‌كه‌ون ئه‌گه‌ر هۆكارێكی دروستیان هه‌بێت ئاساییه و لێیان قبووڵ ده‌كه‌ین ئه‌گه‌رنا سزای خۆیان وه‌رده‌گرن، پشێوییه‌كی زۆر له كۆتا یاریی كلاسیكۆ هه‌بوو یارییكردنی به‌كۆمه‌ڵ به‌سه‌ر ئاستی تاكی یاریزانه‌كان سه‌ركه‌وت بۆیه ده‌بێت ئاگه‌داربین، به‌ده‌ستھێنانی حه‌وت ناسناو له یه‌ك وه‌رز شتێكی خۆشه به‌ڵام بیری لێناكه‌مه‌وه و ته‌نیا بردنه‌وه‌ی یارییه‌كان گرینگه، ناتوانم پێشبینی یاریی كلاسیكۆ بكه‌م به‌ڵام ده‌توانم گرێنتی ئه‌وه بده‌م یارییه‌كی زۆر باش ده‌كه‌ین."
ڤاڵڤێردی پەیامێك بۆ بارسێلۆنا دەنێرێت
فیدریكۆ ڤاڵڤێردی ناوەراستكاری ئۆروگوایی یانەی ریال مەدرید لە وەڵامێكی رۆژنامەنووساندا رایگەیاند ئەوان ركابەرەكەیان باش دەناسن، دەشڵێت: راستە زۆرجار ئێمە دەدۆڕێین، بەڵام لە یارییەكان كۆتاییەكان زەحمەتە ئەو رووبدات، چونكە تیپەكەمان لە دۆخێكی باش دایە و دەمانەوێت هاندەرانمان دڵخۆش بكەین.
مێژوو لە بەرژەوەندی كامیانە؟
له مێژوودا ریال مه‌درید سێزده جار بووه‌ته پاڵه‌وانی جامی سووپەری ئیسپانیا، بەڵام بارسێلۆنای ركابەری 14 نازناوی هەیە، ریال مەدرید چواره‌مین جاره له‌سه‌ریه‌ك له یاریی كۆتایی رووبه‌رووی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه و له سێ جاری رابردوو دوو ناسناوی به‌ده‌ستهێناوه، دواینجار هه‌ردوو یانه له كلاسیكۆی ئیسپانیا مانگی 10ـی ساڵی رابردوو رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه شاهانه‌كان له یاریگه‌ی خۆیان به چوار گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر دۆڕان، به‌ڵام دوای ئه‌و یارییه هه‌موو شتێك گۆڕا و له دواین هه‌شت یاریی له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان سه‌رجه‌میانی بردووه‌ته‌وه.