وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی لەسەر دۆخی سووریا لە ڕیاز کۆدەبنەوە
ڕیازی پایتەختی سعوودیە میوانداریی کۆبوونەوەی فراوانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی دەکات.
یەکشەممە 12ـی کانوونی دووەمی 2025، ڕیازی پایتەختی سعوودیە لەسەر دۆخی نوێی سووریا، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی لە کۆبوونەوەیەکدا کۆ دەکاتەوە.
میدیاکانی سعوودیە ئاشکرایان کردووە، ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبێت، لەگەڵ گێیر پیدەرسن، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا و کایا کالاس نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا.
میدیاکانی سعوودیە ئاشکرایان کردووە، وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سوریا، پێش ئەوەی گفتوگۆی فراوانتر لەگەڵ هاوتا ئەوروپییەکانیان و نوێنەری ڕێکخراوە بەشداربووەکانیان بکەن.