پەرلەمانی عێراق لەبارەی شەش پرۆژەیاسا کۆ دەبێتەوە

پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردن و دەنگدان لەسەر شەش پرۆژەیاسا کۆ دەبێتەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، کاتژمێر 01:00ـی دوا نیوەڕۆی یەکشەممە، 12-01-2025، پەرلەمان بۆ دەنگدان و خوێندنەوەی شەش پرۆژەیاسا کۆ دەبێتەوە.
بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراق بەم شێوەیەیە:
- دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بڕوانامە باڵاکان.
- دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای پاسپۆرت.
- خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای خوێندنی باڵا.
- خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕێکخستنی کرێی خزمەتگوزارییەکانی دەوڵەت.
- خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی.
- خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای قەرەبوکردنەوەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڕژێمی بەعسەوە کەمئەندام بوون.