ئیدارەی دەوڵەت: دەکرێت بە گفتوگۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چار‌ە بکرێت

دوای کۆتایی هاتینی کۆبوونەوەکەیان، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: دەکرێت بە گفتوگۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چار‌ە بکرێت.
یەکشەممە 12ـی کانوونی دووەمی 2025، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە کۆشکی حکوومی لە بەغدا بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووە و دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکەش بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا دووپاتیان کردەوە کە، دەکرێت بە گفتوگۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چار‌ە بکرێت، ئاماژە بەوەشدەکات: پێویستە لایەنە سیاسییەکان پابەندی کارنامەی حکوومەت بن.
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە بەیاننامەکەدا جەختی لە پرەنسیپی نەگۆڕی عێراق کردووەتەوە بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئالەنگاری و ڕووداوەکانی ناوچەکە و جیهان، بەشێوەیەک تێیدا بەرژەوەندییەکانی عێراق پارێزراو بن.
لەلایەکی دیکەوە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له ماف و شايسته ياسایى و ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ستايشى ڕۆڵى سوودانى كرد كه له ماوه‌ى ساڵى ڕابردوودا كارى كردووه بۆ لێكگه‌يشتنى هه‌ولێر و به‌غدا.
هاوکات هيواى خواست هه‌موو پرسه‌كان به گفتوگۆ، چار‌ە بكرێن و هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه بڕياره هه‌ردوولا سبه‌ى كۆبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام بده‌ن.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، له كۆبوونه‌وه‌نه‌كه‌دا، جەخت له پێویستيى پشتگيريى هەموو لایه‌نه‌كان بۆ جێبەجێکردنی به‌رنامه‌ى حکوومه‌ت له هه‌موو بواره‌كاندا كرايه‌وه، هه‌روه‌ها پشتگیرى له چاکسازییە دارایی و ئابوورییەکانى حکوومەت كرا.