سەرچاوەیەک بۆ کوردستان24: حەماس وەڵامی ڕەزامەندی بۆ ئیسرائیل ناردەوە

غەززە
غەززە

سەرچاوەیەکی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بزووتنەوەی حەماس کەمێک پێش ئێستا ڕەزامەندی خۆی بێ هیچ تێبینییەک لەسەر ڕەشنووسی ڕێککەوتن، بۆ ئیسرائیل ناردووەتەوە.

دووشەممە 13ـی کانوونی دووەمی 2025، سەرچاوەکەی هەواڵی بە کوردستان24 داوە، نیوە شەوی ڕابردوو چەند زانیارییەک لەبارەی ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان حەماس و ئیسرائیل ئاشکرا بوون.

ئەوەش دوای دانوستانەکانی نێوان فەرماندەکانی هەواڵگری ئیسرائیل و نوێنەری دۆناڵد ترەمپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرۆکوەزیرانی قەتەر کە وەک پێشکەوتنێک لە دەوحە هاتنە پێشەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکوەزیرانی قەتەر لەگەڵ نوێنەرانی بزووتنەوەی حەماس لەبارەی ئەو پرسە کۆبووەوە، هاوکات نوێنەری دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ شاندی ئیسرائیل بۆ هاندانی ئەو دوو لایەنە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.

دوێنێ یەکشەممە، جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامدا و گفتوگۆیان لەبارەی ئازادکردنی بارمتەکان و ئاگربەست لە غەززە کرد.