ئونروا: لە دابینکردنی هاوکارییەکانمان بۆ غەززە بەردەوام دەبین

فیلیپ لازارین، سەرۆکی دەزگای پەنابەرانی فەڵەستینی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان،(ئونروا)، چوارشەممە 15ی کانوونی دووەمی 2025، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئۆسلۆ ڕایگەیاند:  بەردەوام دەبین لە دابینکردنی هاوکارییەکان بۆ شارەکانی فەڵەستین، سەرەڕای نیگەرانییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و قەدەغەکانی ئیسرائیل بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانمان.

سەرۆکی ئونروا گوتیشی: ''لە هەرشوێنيک بێت لە فەڵەستین، تیمەکانمان لە دابینکردنی هاوکارییە سەرەتاییەکان لە بواری پەروەردەی و تەندروستی بەردەوام دەبن."

لازارین ئاماژەشی دا ''بەهۆی قەدەغەکانی ئیسرائیل پەیوەندیمان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە نەماوە، ئەوش مەترسیی بۆ سەر ژیانی کارمەندانمان لە کەرتی غەززە دروست کردووە."

ئونروا، هاوکاریی بۆ شەش ملیۆن ئاوارە لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا دابین دەکەت، ئەمەش بە بڕبڕەی پشتی هاوکارییە مرۆییەکان دادەنرێت بۆ فەڵەستین 

پێشتر، ئیسرائیل بە بیانووی هاوکاریی حەماس و دەستێوەردانی جەنگ ئەو دەزگایەی تۆمەتبار کردبوو، هاوکارییەکانی ئەو دەزگایەشی قەدەغە کردبوو، بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە، ئیسرائیل قەدەغەکانی لەسەر ئەو دەزگایە هەڵبگرێت.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment