ڕێژەی هاوسەرگیریی لە غەززە بەرز بووەتەوە

هاووڵاتییانی غه‌ززه، سه‌ره‌ڕای سه‌ختی ژیان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و لێكه‌وته‌كانی، به‌ڵام نائومێدی به‌رۆكی نه‌گرتوون و ده‌ستیان له ژیان به‌ر نه‌داوه، به شێوه‌یه‌ك لەو بارە سەختەشدا كوڕان و كچان هاوسه‌رگیریی ده‌كه‌ن.
شه‌ڕی غه‌ززه له نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی هێشتا ژیانی هاووڵاتییانی كه‌رته‌كه‌ی په‌ك نه‌خستووه و بوارییان نه‌داوه‌ته شه‌ڕه‌كه تا ده‌ست له خۆشه‌ویستی و هیوا و ئاواته‌كانیان به‌ر بده‌ن.
هه‌موو شتێك له غه‌ززه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه گران بووه و نرخی به‌رز بووه‌ته‌وه، ته‌نیا تێچووی هاوسه‌رگیری نه‌بێت، كه دەگوترێت نرخی ماره‌یی كه‌م كراوه‌ته‌وه ، ئه‌مه‌ش وایكردووه كوڕانی كه‌رته‌كه هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
كچان، هیچ داواكارییه‌كی ناپێویستییان له كوڕان نییه، ته‌نیا داوای خێوەتێكی ئارام و ژیانێكی زۆر ساده له كوڕان ده‌كه‌ن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیریی له غه‌ززه، له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا به‌رز بووه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك دادگه‌ی شه‌رعی له كه‌رته‌كه نووسینگه‌ی خۆی له ژووری نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رته‌كه كردووه‌ته‌وه بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی پرۆسه‌ی ماره‌بڕین.
هاووڵاتییانی كه‌رته‌كه باسیان له‌وه كردووه، هه‌مووان له‌م دۆخه سه‌خته‌دا هاوكاریی یه‌كترین و ده‌یانه‌وێت به زه‌ماوه‌ندی كوڕ و كچه‌كانیان ئاهه‌نگ بگێڕن و دڵخۆشیی خۆیان ده‌رببڕن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داخوازیی قورس لە كوڕه‌كان ناکەن كه ئاره‌زووی هاوسه‌رگیریی دەکەن.