دوای 11 ساڵ بوو به باوك، به‌ڵام كۆرۆنا له بینینی كۆرپه‌كه‌ی بێ به‌شی كردووه
"پاڵه‌وانی میسره له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا"
K24 - هه‌ولێر:
پزیشكێكی میسری، به‌ناوی مه‌حمود سامی، له ماوه‌ی چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا، به‌هۆی ماندووبوونی زۆر، له نه‌خۆشخانه‌ی "دمیات"ی میسر، بینایی چاوه‌كانی له ده‌ستداوه، هاوكات دوای 11 ساڵ هاوسه‌رگیری دواجار بووه‌ته باوك، به‌ڵام منداڵه‌كه‌ی نابیینێت.
ئه‌و پزیشكه 11 ساڵه هاوسه‌رگیری كردووه، دوو مانگ پێش ئێستا كوڕێكیان له دایكبوو، به‌ڵام تا ئێستا كۆرپه‌كه‌ی خۆی نه‌بینیوه، ئه‌گه‌رچی له باوه‌شی ده‌كات و ماچی ده‌كات و له رێگه‌ی باوه‌شه‌وه سۆزی خۆی پێ ده‌دات، به‌ڵام نایبینێت.
گرته ڤیدیۆیی ساتی له باوه‌شكردنی كۆرپه‌كه‌ی، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و خه‌ڵك به په‌رۆشه‌وه نزا بۆ چاكبوونه‌وه‌ی چاوه‌كانی ده‌كه‌ن.
ئه‌و پزیشكه، به سۆزێكی زۆره‌وه كۆرپه‌كه‌ی له باوه‌ش ده‌كات، كه ناوی ناوه یه‌حیا، ئه‌و پیاوه میسرییه به میدیاكانی راگه‌یاندووه، ئێستا له سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رییه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بینایی چاوی و هیوایان زۆره چاره‌سه‌ر ببێت، ئه‌گه‌ر له‌ناوخۆی میسریش چاره‌سه‌ر نه‌كرا، له‌سه‌ر خه‌رجی ده‌وڵه‌ت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
ئێستا ئه‌و پزیشكه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌ك پاڵه‌وانی میسر وه‌سف ده‌كرێت و جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌نده به‌سه كه له پێناو كار و پیشه‌كه‌ی، چاوی له‌ده‌ستداوه، چونكه توانیویه‌تی ئه‌وه‌ی له توانایدایه پێشكه‌ش به هاووڵاتیان و وڵاته‌كه‌ی بكات.