ته‌ندروستی جیهانی: خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هه‌ڵكشاوه
ته‌نیا له 8 رۆژدا یه‌ك ملیۆن كه‌س تووشی په‌تاكه بوون
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی جیهانی تیدرۆوس ئه‌دهانۆم گبریسۆس، رایگه‌یاند، كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی خێرا به جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه و ره‌نگه كاریگه‌رییه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی دیكه به‌رده‌وام بن.
تیدرۆوس ئه‌دهانۆم، گوتی: په‌تای كۆرۆنا هێشتا به خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه. له 3 مانگی پێشوودا ملیۆنێك حاڵه‌ت تۆمار كرابوون، كه‌چی ئێستا ته‌نیا له 8 رۆژدا یه‌ك ملیۆن كه‌س تووشی په‌تاكه بوون.
روونیشیكرده‌وه، كۆرۆنا ته‌نیا قه‌یرانێكی ته‌ندروستی نییه، به‌ڵكو قه‌یرانێكی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیشه. له زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ی قه‌یرانی سیاسی هه‌یه، ره‌نگه كاریگه‌رییه‌كانی له چه‌ند ده‌یه‌ی داهاتوودا ده‌ركه‌ون.
هه‌روه‌ها گوتی: هیچ رێكخراو و وڵاتێك ناتوانێت به ته‌نیا رووبه‌ڕووی ئه‌و په‌تایه ببێته‌وه. ناكرێت به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه جیهانییه‌دا سه‌ركه‌وین، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ی كار بكه‌ین. هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌مڕۆ خودی كۆرۆنا نییه، به‌ڵكو نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی جیهانی و سه‌ركرده‌كانی جیهانه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه. به جیهانێكی دابه‌ش بوو، ناتوانرێت ئه‌و په‌تایه بنبڕبكرێت. به سیاسیكردنی ئه‌و په‌تایه قه‌یرانه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات و هیچ كه‌سێكمان پارێزراو نین، تاوه‌كو هه‌موومان پارێزراو بین.