فوئاد حوسێن: حکوومەتی عێراق دەیەوێت گرووپە چەکدارەکان ڕازی بکات چەکەکانیان دابنێن

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت؛ دەمانەوێت گرووپە چەکدارەکانی عێراق چەکەکانیان دابنێن.
چوارشەممە 16ـی کانوونی دووەمی 2025، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە لێوانێکدا، ئاماژەی بەوە دا، عێراق لە هەوڵی ئەوەدایە، چەک بەو گرووپە چەکدارانە دابنێت کە شەڕی هێزەکانی ئەمەریکایان کردووە و هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل.
هاوکات ڕایگەیاند، گرووپە چەکدارەکان لە نێوان بژاردەی چەکدانان و هاتنە نێو هێزە فەرمییەکاندان، بۆ ئەوە مەبەستە حکوومەتی عێراق لە گفتوگۆی بەردەوامدایە، بۆ ئەوەی هاوسەنگیی پەیوەندیی خۆی لەگەڵ تاران و واشنتن بپارێزێت.
فوئاد حوسێن، دەڵێت: چەند ساڵێک لەمەوبەر مەحاڵ بوو لە عێراق ئەم پرسە بکەینەوە، بەڵام ئێستا قبووڵکراو نییە لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت گرووپی چەکدار هەبێت.
باسی لەوەش کرد؛ گفتوگۆ لەگەڵ زۆرێک لەو لایەنانە دەستی پێکردووە و هیواخوازین سەرکردەی ئەو گرووپانە لە هەنگاوی یەکەمدا چەکانیان دابنێنن و دواتر لە ژێر سەرپەرشتیی حکوومەت ببن بە بەشێک لە هێزە چەکدارەکان.
ئەمە لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، پێویستە گرووپە چەکدارەکانی عێراق، لە چەک دابماڵدرێن.