فەرەنسا وادەی بەستنی کۆنفراسێک لەبارەی سووریا ڕاده‌گه‌یه‌نێت

فه‌ره‌نسا سه‌رله‌نوێ هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ستنی كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به كاروبار و بارودۆخی سووریا چڕ ده‌كاته‌وه و نیازی وایه له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌م هه‌وڵانه‌ی به كرده‌یی بكات.
پێنجشه‌ممه، 16ـی كانوونی دووه‌می 2025، کۆشکی ئەلیزێ ڕایگه‌یاند، ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی سعوودیه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تاوتوێی بارودۆخی سووریایان كرد.
کۆشکی ئەلیزێ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ماكرۆن و محه‌ممه‌د بن سه‌لمان سه‌رله‌نوێ پابه‌ندبوونی خۆیان بۆ گواستنه‌وه‌ی دۆخی سیاسیی له سووریا به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و گشتگیر كه ڕێز له مافی هه‌موو پێكهاته‌كان بگرێت، دووپات كرده‌وه.
به پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆشكی ئه‌لیزێ، فه‌ره‌نسا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ده‌كاته‌وه بۆ به‌ستنی كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به كاروبار و بارودۆخی سووریا له 13ـی شوباتی داهاتوودا.
هەینی، 3ـی کانوونی دووەمی 2025، جان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لەگەڵ ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێک گەیشتنە دیمەشق.
بەرە بەیانی یەکشەممە،8ـی کانوونی یەکەمی 2024، هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا چوونە نیو دیمەشق و ڕژێمی سووریایان بە سەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد ڕووخاند و کۆتای‌یان بە دەسەڵاتی دەیان ساڵەی ئەو بنەماڵەیەیان هێنا.