نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە ئەمەریکا بەشداریی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ترەمپ دەکات

تاوەکوو ئێستا ژمارەیەک لە سەرکردە و نوێنەری وڵاتان بۆ بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی سوێندن خواردن و دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، گەیشتوونەتە واشنتن و بڕیارە نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بەشداری ڕێوەڕەسمەکە بکات.
ڕێوڕەسمەکە لە 20ـی ئەم مانگە، لە باڵەخانەی کەپیتۆڵ لە واشنتن بەڕێوەبچێت، لە نێوان میوانە بانگهێشتکراوەکان، تریفە عەزیز، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا، داوەتکراوە بۆ ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی 47ـەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
لەمبارەوە تریفە عەزیز بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بە پەرۆشین بۆ کارکردن لەگەڵ حکوومەتی نوێی ئەمەریکا، بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە هەمیشەییەکەمان لەگەڵ ئەو وڵاتە.