دوو زۆرانبازی کورد لەسەر ئاستی ئۆکرانیا پلەی یەکەم و دووەمیان بەدەست هێنا

دوو وەرزشوانی کورد لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا، بە ناوی کوردستانەوە بەشدارییان لە پێشبڕکێیەکی زۆرانبازی کرد و پلەی یەکەم و دووەمیان بەدەست هێنا.

ئالان محەممەد ڕەزا فەتاح، تەمەن 11 ساڵان و دانیال ڕەحیم ناسراو بە "میر کورد" تەمەنی 22 ساڵان، نیشتەجێی ئۆکرانیان، لە کیێڤی پایتەختی وڵاتەکە بەناوی کوردستانەوە بەشدارییان لە پێشبڕکێیەکی زۆرانبازی کرد.

پێشبڕکێیەکە بە ناوی Brazilian Jiu Jitsu (BJJ) بوو، دانیال ڕەحیم لە کێشی 85.5 کیلۆگرامی توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.

هەروەها ئالان محەممەد ڕەزا، لە کێشی 50.5 کیلۆگرامی پلەی دووەمی بەدەست هێنا.