فراکسیۆنی ئامال: سیخوڕی بەسەر سیستانی کراوە
سەرۆکی فراکسیۆنی ئامال ڕایگەیاند، سیخوڕی بەسەر عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانەوە کرا.
یاسر حوسەینی، سەرۆکی فراکسیۆنی ئامال لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، تۆڕێکی سیخوڕی لە ماوەکانی ڕابردوودا سیخوڕیان بەسەر عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق کردووە، بەڵام ئاشکرا کراون.
سەرۆکی فراکسیۆنی ئامال دەشڵێت: ئەو تۆڕە نەک هەر سیخوڕیان بەسەر سیستانییەوە کردووە، بەڵکوو هەوڵیان داوە مۆرەکانی مەرجەعی باڵا ساختە بکەن و بەناوی ئەوەوە ڕاگەیەندراو بڵاو بکەنەوە.
حوسەینی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەگەری هەیە ئەم تۆڕە سیخوڕیان بەسەر ژمارەیەک کەسایەتیی دیکەی ئاینی و تەنانەت بازرگانەکانیشەوە کردبێت.