حەماس: لیستی بەندکراوە ئیسرائیلییەکانمان ڕادەستی نێوەندگیرەکان کردووە

وێنەی ئەو سێ بارمتە ئیسرائیلییەی ئازاد دەکرێن
وێنەی ئەو سێ بارمتە ئیسرائیلییەی ئازاد دەکرێن

بزووتنەوەی حەماس دووپاتی کردەوە، لیستی ناوی ئەو بارمتانەی ڕادەستی نێودەنگیرەکان کردووە کە بڕیارە لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستدا ئازاد بکرێن. 

بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 19-01-2025، لیستی ناو و وێنەی ئەو سێ بارمتە ئیسرائیلییەی ڕادەستی نێوەندگیرەکان (ئەمەریکا، قەتەر و میسر) کردووە کە بڕیارە ئەمڕۆ لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستدا ئازاد بکرێن.  

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو سێ بارمتە ئیسرائیلییەی ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن بریتین لە: مای جۆنین و ئێمیلی داماری و دۆرۆن شتنبەر. 

هاوکات سەرچاوەیەک لە نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە میدیاکانی ڕاگەیاند، لیستی ناوی ئەو سێ بارمتەیەی ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن، گەیشتووەتە دەستی بەرپرسانی ئیسرائیل. 

ڕۆژی چوارشەممە، 15-01-2025، ئەمەریکا، قەتەر و میسر کە نێوەندگیرییان دەکرد؛ ڕایانگەیاند، ئیسرائیل و حەماس لەسەر ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتە و بەندکراوەکان ڕێککەوتن.

ئەمەش بزانە: وردەکاریی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکەی غەززە