5 یاریزانی كورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق كران
بەشداریی پاڵەوانێتی ئاسیای ژێر 20 ساڵان لە وڵاتی چین دەكەن

عیماد محەمەد راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لیستی كۆتایی بۆ پاڵەوانێتی ئاسیا (ژێر 20 ساڵ) راگەیاند و بانگهێشتی پێنج یاریزانی كوردی كردووە.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 19 جەنیوەری 2025، لیستی كۆتایی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی ئاسیای ژێر 20 ساڵ راگەیاند و 26 یاریزان بانگهێشت كران، لە نێویاندا 5 یاریزانی كورد بانگهێشت كراوە.
عیماد محەمەد راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بانگهێشتی هەردوو یاریزانی كوردی یانەی هەولێر هەڵگورد قەیس و مستەفا قابیل كردووە، سیداد حاجی لە یانەی زاخۆ و سەهەند هەڵگورد لە یانەی نەورۆز هاوشانی ئارێز ئەحمەد كە ناسراوە بە ئارێز خۆشناو لە یانەی هۆنكای فنلەندی یاریی دەكات لە ریزی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەی عێراقن.
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو شاندی تیپی لاوانی هەڵبژاردەی عێراق گەشت بۆ تایلەند بکەن و سێ یاری دۆستانە لە بانکۆکی پایتەخت ئەنجام دەدەن، پاشان بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی ئاسیای ژێر 20 ساڵان گەشتی چین دەكەن و پاڵەوانێتییەكەش لە رۆژی 12ـی مانگی داهاتوو دەست پێ دەكات و تاوەكو 3ـی ئازار بەردەوام دەبێت.
