سامان به‌رزنجی باشترین رێگه بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا ده‌خاته‌ڕوو
مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا په‌ره‌یان سه‌ندووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداری دا له مه‌ترسی هه‌ڵكشانی په‌تای كۆرۆنا.
سامان به‌رزنجی، رایگه‌یاند، چڕی ڤایرۆس له ناو كۆمه‌ڵگه زۆر زيادىكردووە. هەڵگرانى ڤایرۆس و حاڵەتەكانى بە نيشانەی توند و ترسناك و هه‌روه‌ها خێرا گواستنەوەی و رێژەى مردن زيادى كردووە و رۆژانە ژمارەى تووشبووان زۆر و ژمارەى چاكبووان كەمترە.
هه‌روه‌ها گوتی: باش‌ترين رێکار بۆ كەمکردنەوەى چڕى ئەم ڤایرۆسە تەنها بە درووستكردنى بۆشايى و لێك دووركەوتنەوەیە لەگەڵ بەستنى ماسك و بەردەوامى پشكنين.
وه‌زیری ته‌ندروستی روونیكردووه‌ته‌وه، شێوازى نوێی قەدەغەى هاتوچۆ ئەم بۆشاييە زياد دەكات لە نێوان تاكەكانى كۆمەڵگه تا ئەوەندەى بۆشاییه‌كه زۆرتربێت، ترسناكى گواستنەوەى ڤایرۆس كەمدەبێتەوە.