تیروپشكی قۆناخی چاره‌كی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا راكێشرا
به‌پێی یاسای جامه‌كه، چارەكی كۆتایی بە سیستەمی یه‌ك یاریی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 20 جەنیوەری 2025، له باره‌گای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا تیروپشكی قۆناخی چاره‌كی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا راكێشرا، لەم قۆناغەدا كلاسیكۆ رووینەدا و ئەگەر هەردووكیان براوە بن، رەنگە ئەگەرەكانی رووبەڕبوونەوەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا بچێتە قۆناغی پێشكۆتایی.
بەپێی تیروپشكەكەی ئەمڕۆ، بارسێلۆنا له چاره‌كی كۆتایی رووبه‌رووی ڤالێنسیا ده‌بێته‌وه و یارییه‌كه‌ش له یاریگه‌ی مێستایا به‌ڕێوه‌ده‌چێت،
ریال مه‌دریدیش له چاره‌كی كۆتایی رووبه‌رووی لیگانێسی هاوشاری ده‌بێت و یارییه‌كه‌ش له یاریگه‌ی لیگانێس ده‌كرێت.
ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیش له چاره‌كی كۆتایی له میترۆپۆلیتان رووبه‌رووی خێتافی هاوشاری ده‌بێته‌وه و له دوایین یاریی چاره‌كی كۆتایی ریال سۆسیداد له یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا یاریی ده‌كات.
به‌پێی یاسای جامه‌كه له چاره‌كی كۆتایی قۆناخه‌كه به یه‌ك یاریی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بڕیاریشه یارییه‌كانی چاره‌كی كۆتایی له رۆژانی 5 و 6ـی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
