ترەمپ و پوتن هەڵوێستی 'کرانەوە' بەرانبەر بە یەکدی نیشان دەدەن

كۆشكی كریملن ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی ڕووسیا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی وڵاته‌كه‌ی له‌وه ئاگادار كردووته‌وه به‌رانبه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نویی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا كراوه‌ن؛ هاوكات سه‌رۆكی هه‌ڵبژێدراوی ئه‌مه‌ریكا یاریده‌ده‌ره‌كانی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سەرۆکی ڕووسیاڕاسپاردووه.
دووشه‌ممه، 20ـی كانوونی دووه‌می 2025، كۆشكی كریملن ڕایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ڕووسیا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی ڕووسیای ئاگادار كردووه‌ته‌وه به‌رانبه‌ر به ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ كراوه ده‌بن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، كه‌ناڵی (سی ئێن ئێن)ـی ئه‌مه‌ریكی له سه‌رچاوه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی گواستوویه‌تی، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا یاریده‌ده‌ره‌كانی ڕاسپاردووه دوای چه‌ند ڕۆژێك له ده‌ستبه‌كاربوونی، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن ڕێك بخه‌ن.
به پێی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه له چه‌ند ڕۆژێكی كه‌می داهاتوودا ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، تره‌مپ سوێندی یاسایی ده‌خوات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی قسه‌ی بۆ كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه‌كه كردووه، گوتوویه‌تی، په‌یوه‌ندییه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به ڕێكخستنی دیدارێكی دووقۆڵی له نێوان تره‌مپ و پوتندا كه ئامانج لێی دانانی سنوورێكه بۆ جه‌نگیی ئۆكرانیا.