پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر ژمارەیەک پرۆژەیاسا کۆدەبێتەوە
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆ سێشەممە، 21-01-2025ـی په‌رله‌مانی بڵاو كرده‌وه كه لە چەند بڕگه پێكهاتووه و هەر بڕگەیەک خواستی پێکهاتەیەکی عێراقی لەسەرە.
به گوێره‌ی كارنامه‌ی په‌رله‌مان، یه‌كه‌م بڕگه بریتییه له ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025، كه له دوو مادده پێكهاتووه و پەیوەستە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمەوە، ئەم پرۆژە یاسایە داواکاری کوردە.
هه‌روه‌ها بڕگه‌ی دووه‌م ده‌نگدان ده‌بێت له‌سه‌ر مادده‌كانی 2 و 10 له پێشنیازه‌یاسای باری كه‌سێتی ژماره 188ی ساڵی 1959، کە ئەم پرۆژە یاسایە داواکاری شیعەکانە، له‌گه‌ڵ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی خاوەندارێتی موڵكە داگیرکراوەکان بۆ خاوه‌نه ڕەسەنەكانیان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شێك له بڕیارەکانی ئه‌نجوومه‌نی سەرکردایەتیی به‌عس، كه ئه‌ویش له 5 مادده پێكهاتووه.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، ده‌نگدان ده‌بێت له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای لێبووردنی گشتی ژماره 27ی ساڵی 2016، كه له 2 مادده پێكهاتووه، کە ئەم پرۆژەیاشیان داواکاری سووننەکانە.