ئەمشەو بارسێلۆنا دۆخی دەكەوێتە مەترسی؟

هانزی فلیك: بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ قورسترین كارە لە جیهاندا

ئەنخیل دی ماریا هێرشبەری بێنفیكا و گاڤی ناوەراستكاری بارسێلۆنا
ئەنخیل دی ماریا هێرشبەری بێنفیكا و گاڤی ناوەراستكاری بارسێلۆنا

بارسێلۆنا لە پێناو مسۆگەر کردنی بلیتی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ، لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لە گەڕی حەوتەم رووبەڕووی بێنفیکا دەبێتەوە. بارسا هێشتان بلیتی قۆناغی داهاتووی مسۆگەر نەکردووە، بۆیەش پێویستی زۆری بە سێ خاڵی ئەم یارییە هەیە.
بارسێلۆنا لە پێناو مسۆگەر کردنی بلیتی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ، لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لە گەڕی حەوتەم رووبەڕووی بێنفیکا دەبێتەوە.¤WA0 5660 بارسا هێشتان بلیتی قۆناغی داهاتووی مسۆگەر نەکردووە، بۆیەش پێویستی زۆری بە سێ خاڵی ئەم یارییە هەیە.
بارسێلۆنا دوای بەدەستهێنانی ناسناوی سوپەری ئیسپانیا و یەکسانبونەوەکەی گەڕی رابردووی لالیگا، ئەمجارەیان بۆ رووبەڕووبونەوەی بێنفیکا لە گەڕی حەوتەمی چامپیۆنزلیگ، گەشتی شاری لیسبۆنای پۆرتوگاڵی کردووە.
 بلاوگرانا پێش ئەم یارییە بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ، بە جیاوازی تەنها سێ خاڵ لەگەڵ لیڤەرپوولی پێشەنگ، هەروەها بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ دۆرتمۆندی نۆیەم، لە پلەی دووەمی ریزبەندی دێت.

لێدوانی هانزی فلیک راهێنەرێ بارسێلۆنا لەبارەی یارییەكە:
"راستە من یادەوەری خۆشم لە یاریگای ئەمجارە هەیە، بەڵام ئەمە بووەتە رابردوو و ئێستا ئێمە، تەنها بیر لە داهاتوو دەکەینەوە، هیوادارم جارێکی دیکە بە دڵێکی خۆش، یاریگای لیسبۆنا جێبهێڵین. بەدەستهێنانی ناسناوی چامپیۆنزلیگ، یەکێک لە قورسترین کارەکانە لە جیهاندا، یاریزانەکانی ئێمە یارییەکی باش دەکەن، لە هەمان کاتدا یانەکانی دیکەش یارییەکی باش دەکەن، بەڵام بەدەستهێنانی ناسناوی چامپیۆنزلیگ، ئامانجی سەرەکی ئێمەیە''.

ئەگەر بارسا بدۆڕێت دۆخی دەكەوێتە مەترسی
بارسا بە بردنەوەی لەم یارییە، بلیتی قۆناغی داهاتووی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر دەکات، بە پێچەوانەوە لە ئەگەری دۆڕان رەنگە بارودۆخی بکەوێتە مەترسی، لەبەر ئەوەی جیاوازی لەگەڵ نۆیەمی ریزبەندی تەنها سێ خاڵە.
هەردوو یانە پێشتر نۆ جاری دیکە لە چامپیۆنزلیگ یارییان بەرامبەر یەکتری کردووە، هەروەها بارسێلۆنا پێنج جار لە پۆرتوگاڵ رووبەڕووی بێنفیکا بووەتەوە خاوەنی بردنەوەیەک و دوو دۆڕانە. بۆ ئەم یارییە کە ریزەکانی بارسێلۆنا، هەر یەکە لە ئینیگۆ مارتینێز و مارک بێرناڵ و هەروەها دانی ئۆڵمۆ، بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکەن.