هۆشیار سیوەیلی: هەرێمی کوردستان پێگەیەکی بەهێزی نێودەوڵەتی هەیە

بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان پێگەیەکی بەهێزی لە نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە و دەڵێت: ماڵی کوردستان دەرفەت دەرەخسێنێت بۆ گفتوگۆ لەگەڵ وەبەرهێنەرە بیانییەکان بۆ دروستکردنی پەیوەندی و هێنانی وەبەرهێنەران بۆ هەرێمی کوردستان."

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی، ئەمڕۆ سێشەممە، 21ی کانوونی دووەم 2025، بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، ئاماژەیە بۆ بەهێزی پێگەی هەرێمی کوردستان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەتایبەت کە کۆڕبەندەکە بۆ ئەم ساڵ بایەخی خۆیە هەیە، بەهۆی ئەو گۆڕانگاریانەی لە پرۆسەی سیاسی و جوگرافیا ڕوویانداوە.

سیوەیلی ئاماژەشیدا، شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی لە داڤۆس لەگەڵ وڵاتان باس لە پەیوەندییەکانی ئێستای هەولێر و بەغدا دەکەن. 

هەروەها بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی گوتی: "ئەو شاندەی یاوەری مەسرور بارزانی لە داڤۆس دەکات، پێکهاتوون لەو وەبەرهێنەر و بازرگانانەی کە ڕۆڵیان لە بەرەو پێشبردنی ئابووری هەرێمی کوردستان هەیە، بەمەش لە ماڵی کوردستان دەرفەت دروست دەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەبەرهێنەرە بیانییەکان بۆ دروستکردنی پەیوەندی و هێنانی وەبەرهێنەران بۆ هەرێمی کوردستان."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: ''هەرێمی کوردستان ڕۆڵی هەبووە لە پرۆسەی سیاسی و سەقامگیری و  دروستی کردن ئاشتی لە عێراق و سووریا."