سوپاسالاری ئیسرائیل دەست لەکار دەکێشێتەوە و 'دان بە شکستدا دەنێت'
بڕیار وایه مانگی ئاداری داهاتوو، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سوپاسالاری ئیسرائیل ده‌ست له به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه‌ی بكێشێته‌وه؛ هاوكات له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی و شكست ده‌كات.
سێشه‌ممه، 21ـی كانوونی دووه‌می 2025، هێرزی هێلڤی، سوپاسالاری ئیسرائیل له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، دان به شكستدا ده‌نێت كه نه‌یتوانیوه ڕێگری له هێرشی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستین بكات كه له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023 كردییه سه‌ر ئیسرائیل.
هێرزی هێلڤی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سوپای وڵاته‌كه‌ی چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی به ده‌ست هێناوه و ئێسته سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئازادكردنی بارمته‌كانه.
سوپاسالاری ئیسرائیل ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، نه‌یانتوانی ئامانجه‌كانی شه‌ڕی غه‌ززه به ده‌ست بهێنن، بۆیه له 6ـی ئاداری ئه‌م ساڵدا داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له پۆسته‌كه‌ی ده‌كات.
هێلڤی گوتووشیه‌تی، ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ئه‌ركه‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه، هه‌وڵی ته‌واوكردنی ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌دان پارێزكاری له میكانیزمی سوپا ده‌كات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه ئه‌منییه‌كان.
كۆتایی ساڵی ڕابردوو چه‌ند ڕاپۆرتێك ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، هێلڤی دوای ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی غه‌ززه ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه.