بەرەی تورکمانی: پەلە لە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ڕژێمی به‌عس بکرێت

به‌ره‌ی توركمانی عێراقی یه‌كگرتوو پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق به بۆنه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ڕژێمی به‌عس؛ ده‌شڵێت، گرنگه ڕێكاره یاسایی و كارگێڕییه‌كان له‌م باره‌وه به زوویی جێبه‌جێ بكرێن.
سێشه‌ممه، 21ـی كانوونی دووه‌می 2025، به‌ره‌ی توركمانی عێراقی یه‌كگرتوو له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق كردووه به بۆنه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ڕژێمی به‌عس سه‌باره‌ت به زه‌وییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك.
به‌ره‌ی توركمانی هه‌روه‌ها به پێویستی زانیوه په‌له له جێبه‌جێكردنی ڕێكاره یاسایی و كارگێڕییه‌كانی یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ڕژێمی به‌عس تایبه‌ت به زه‌وییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك بكرێت و ماف بۆ خاوه‌نه‌كانیان بگه‌ڕێته‌وه.
سێشەممە 21ـی کانوونی دووەمی 2025، پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان و خوێندنەوە لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک کۆبووەوە، بە پێی کارنامەکە دەبوو بڕگەی یەکەم تایبەت بێت بە هەمواری یاسای بودجە، بەڵام بەهۆی دروستبوونی گرژی لەنێو هۆڵی کۆبوونەوە، هەمواری یاساکە خرایە بڕگەی چوارەم.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دوای 50 ساڵ لەداگیرکاری و 20 ساڵ لە ڕووخانی رژێمی بەعس، پرۆژە یاسای گەڕانەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان دەنگی لەسەر درا.
گوتیشی: گەڕاندنەوەی زەوی داگیرکراوی جووتیاران لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، هەنگاوێکی گەورەی پەرلەمانی عێراقە و دەنگی لەسەر پرۆژە یاساکە دا.
جەختی لەوەش کردەوە، سەرخستن و دەنگدان بەم پڕۆژەیاسایە بە شەونخونی و یەکدەنگیی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بووە و گرنگە ئەو یەکڕیزییە بۆ بەدەستهێنانی سەرجەم مافەکان بەردەوام بێت.
لەبارەی هەمواری یاسای بودجە، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، ئاماژەی بەوە دا، دوێنێ ڕێککەوتنێکی سیاسی کرابوو لەبارەی هەموارەکە، بەڵام ئەمڕۆ هەندێک دەستکاری پرۆژەی هەموارەکە کرا، کە ئەمەش جێگەی قبووڵ نییە، بەڵکو ئێمە و زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەوە هاوڕایان کە ئەم پڕۆژەیە چۆن لە لایەن حکوومەتەوە هاتووە با بەو شێوەیە تێپەڕێندرێت.