یاد نه‌قشبه‌ندی: كۆرۆنا لەناو نەخۆشخانەکانیش بڵاوبووەتەوە

سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ مه‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:

دوای تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، د. یاد نه‌قشبه‌ندی گوته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، کۆرۆنا لە ئێستادا تەنها لەکۆڵان و ماڵەکان نیە، بەڵکو لەناو نەخۆشخانەکانیش بڵاو بووەتەوە، بۆیە داواتان لێ دەکەم زۆر پێویست نەبێت سەردانی نەخۆشخانە و کلینیکەکان مەکەن.

له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌ رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، یاد نه‌قشبه‌ندی نووسیویه‌تی: "لە ئێستادا نیشانەم هەیە، بەڵام باری تەندروستیم جێگیرە، هیوادارم هاوکارم بن بۆ ئەوەی بەردەوام بم لەخزمەت و گەیاندنی راستیەکان وەک ئەوەی بەڵێنمان پێدابون شەفاف بین سەلماندوشمانە".

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "داواکارم پابەندی رێنمایە تەندروستییەکان بن. بەگشتی ئەو کەسانەی توشبوون لەماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە لە پێناو پاراستنی خۆشەویستانیان".

هاووڵاتیانی خۆشەویست ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا تەنها لەکۆڵان و ماڵەکان نیە، بەڵکو لەناو نەخۆشخانەکانیش بڵاو بووەتەوە، بۆیە داواتان لێ دەکەم زۆر پێویست نەبێت سەردانی نەخۆشخانە و کلینیکەکان مەکەن".