بانکی ناوەندیی سووریا سامانی کەسانی نزیک لە ئەسەد بلۆک دەکات

بانکی ناوەندیی سووریا
بانکی ناوەندیی سووریا

لە ماوەی سێ ڕۆژدا زانیاری لەبارەی هەموو هەژمارە بانکییەکانی کەسانی نزیک لە ڕژێمی بەشار ئەسەد کۆدەکرێتەوە و دواتر بلۆک دەکرێن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرای کردووە، بانکی ناوەندیی سووریا فەرمانێکی بۆ بلۆککردنی هەژمارە بانکییەکانیان کەسانی نزیک لە ڕژێمی ئەسەدی دەرکردووە.

بە گوێرەی راپۆرتی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بانکی ناوەندیی سووریا داوای لە دامەزراوە داراییەکانی ئەو وڵاتە کردووە، لە ماوەی سێ ڕۆژدا زانیاری تەواو سەبارەت بە هەژماری بانکی کەسانی نزیک لە ئەسەد و خێزانەکانیان پێبدەن.

ئەوانەشی ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە گروپی کۆمپانیاکانی قاترجی نزیک لە رژێمی پێشووی سووریا و چەند کۆمپانیا و کەسایەتیەکی دیکەن.