خانەوادەی دوو بارمتەی دەستی حەماس: بێ ئومێد بووین لە ئازادکردنی منداڵەکانمان

چوار بارمتە ئیسرائیلییەکەی حەماس ئازادی کردن
چوار بارمتە ئیسرائیلییەکەی حەماس ئازادی کردن

خانەوادەی دوو منداڵی ئیسرائیلی کە وەک بارمتە لەدەستی حەماسدان، بێ ئومێدیی خۆیان لە ئازادکردنی منداڵەکانیان ڕاگەیاند.

شەممە 25ـی کانوونی دووەمی 2025، خانەوادەی دوو منداڵی ئیسرائیل کە وەک بارمتە لە دەستی حەماسدان، بێ ئەمێدی گەورەی خۆیان ڕاگەیاند لە ئازادکردنی منداڵەکانیان، دەڵێن: ئێمە ئومێدمان هەبوو شیری و دوو منداڵەکانمان لەنێو ئەو لیستە بن کە بڕیار بوو لەنێو ئازادکراوە سڤیلەکان بن.

هەردوو خانەوادەکە ئاماژە بەوە دەکەن، کۆتاییەکانی ساڵی 2023، حەماس ڕایگەیاندبوو، شیری بیباس و دوو منداڵەکەی بەناوەکانی کەفیر و ئاریێلی کوشتووە، بەڵام ئیسرائیل تا ئێستا ئەو هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

دوای حەوت ڕۆژ بەسەر ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە، لە قۆناغی یەکەمدا حەماس سێ بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد کرد، لەبەرانبەردا ئیسرائیل 90 دیلی فەڵەستینی ئازاد کرد، مڕۆش 25ـی کانوونی دووەمی 2025، لە قۆناغی دووەمی ئاڵوگۆڕی گیراوانی فەڵەستینی و بارمتەکانی ئیسرائیلی چوار بارمتەی ئیسرائیلی بەرامبەر 200 گیراوی فەڵەستینی، ئازاد کران.