ماکرۆن بۆ جۆزێف عۆن: کۆتایی بە ئاگری شەڕ بێنە

لوبنان
لوبنان

سەرۆکایەتی کۆماری لوبنان ڕایگەیاند: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە جۆزێف عۆن، سەرۆک کۆماری لوبنانەوە کردووە و داوای لێکردووە کۆتایی بە ئاگری شەڕی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بێنێت و لەسەر ئاگربەست بەردەوام بن.

شەممە 25ـی کانوونی دووەمی 2025، سەرۆکایەتی کۆماری لوبنان بڵاوی کردەوە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندیی تەلەفۆنی بە جۆزێف عۆن، سەرۆکی لوبنانەوە کردووە، لە پەیوەندییەکەشدا تاوتوێی بارودۆخی باشووری لوبنان و ئەو هەوڵانەیان کردووە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و دۆزینەوەی چارەسەری  گونجاو  کە پەیوەستە بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست و میکانیزمەکانی کۆتایی هێنان بە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاندووە، پەیوەندییەکە لەپێناو ئەوەبووە ئاگربەست بەردەوام بێت و ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت، جۆزێف عۆن، سەرۆک کۆماری لوبنانیش بە هاوتا فەرەنسیەکەی ڕاگەیاند: لەسەر ئیسرائیلە پابەند بێت بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتن بۆ پاراستنی سەقامگیریی باشووری لوبنان، هەروەها ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان و کاولکاریی لە گوندەکانی سەر سنوور و گەڕاندەوەی ئەو زەوییانەی دەستییان بەسەرداگرتووە و گەڕاندنەوەی بۆ خاوەنەکانیان لەو ناوچانە.

26ـی نۆڤێمبەری 2024، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان ڕاگەیەندرا و تا ئێستاش ئاگربەستەکە بەردەوامیی هەیە.