مەزڵووم عەبدی: ئازادکردنی کۆبانێ سیمبوڵی ئازادی و شکۆ بوو

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە)
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە)

لە بیرەوەری ئازادکردنی شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان لە دەستی داعش، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە پەیامێکدا دەڵێت: ئازادکردنی کۆبانێ تەنها سەرکەوتنێکی سەربازیی نەبوو، بەڵکو گۆڕانکاریی ستراتیژی  و سیمبوڵی ئازادی و شکۆ بوو.

شەممە 25ـی کانوونی دووەمی 2025، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی(ئێکس) پەیامێکی لەبیرەوەری ئازادکردنەوەی شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان لە دەستی داعش بڵاوی کردووەتەوە و دەڵێت: لە بیرەوەری ئازادکردنەوەی کۆبانێ لە دەستی تیرۆریستانی داعش، بیر لەو سەرکەوتنە گەورەیە دەکەینەوە کە بە قوربانیی کوڕ و کچە قارەمانەکان بەدیهاتووە و ڕووناکی ئومێدی بۆ تەواوی سوورییەکان گەڕاندەوە.

مەزڵووم عەبدی دەڵێت: ئێمە بەردەوام دەبین لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەچوارچێوەی هاوبەشیمان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە کاتێکدا هەوڵ بۆ بونیاتنانەوەی سووریایەکی ئارام و سەقامگیر دەدەین.

ئەو ڕێگەیەی لە کۆبانێ بۆ سەرکەوتن گرتمانە بەر، بەردەوامی پێدەدەین بەرەو ئایندەیەکی باشتر بۆ گەلەکەمان.