داعش هەڕەشە لە ئیدارەی نوێی سووریا دەکات

داعش
داعش

داعش هەڕەشە لە ئیدارەی نوێی سووریا دەکات و دەڵێت: ئەوانەی بەشار ئەسەدیان رووخاند جگەلە یاری شەترەنج هیچی دیکە نین.

یەکشەممە 26ـی کانوونی دووەمی 2025، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش یەکەم پەیامی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد بڵاوکردەوە و هەڕەشەی لە ئیدارەی نوێی سووریا کردووە، ئەگەر هاتوو پابەندی بەڵیننامە و یاساکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بێت.

داعش لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی پێداوە، "گرووپە چەکدارە سەربازییەکان کە بەشدارییان لە ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد کرد، جگە لە سەربازی شەترەنجی وڵاتان، هیچی دیکە نین.”

داعش گرووپە چەکدارە سەربازییەکانی لە سووریا تۆمەتبار کردووە بە ئەنجامدانی جەنگی بە وەکالەت لەنێوان زلهێزەکانی ناوچەکە، ئاماژەشیان بەوەداوە، "ئامانج لە ململانێی بەردەوام بەدەستهێنانی دەستکەوتی سیاسییە لەسەر مێزی دانوستان.”

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی داعش، "ئەوانەی داوای دەوڵەتی مەدەنی دەکەن لە سووریا، ستەمکارێکی نوێن.

داعش لە بەیاننامەکەدا هێرشی کردە سەر شۆڕشی سوریا و بە "نەزان" وەسفی کرد، چونکە هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتێکی مەدەنی و دیموکراسی دەدات و ئاماژەی بەوەشکردووە، "شۆڕشێکی ڕزگاری لە ڕژێمێکی ستەمکار کە دەسەڵات قۆرخ دەکات بۆ ئەوەی بگاتە ڕژێمێکی دیموکراتی دیکە کە دەسەڵات تێیدا هاوبەشە. 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment