ناتانیاهۆ سەردانی واشنتن دەکات
سەرچاوە ئیسرائیلی و ئەمەریکییەکان بە پێگەی "والا"ی ئیسرائیلییان ڕاگەیاندووە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەنیازە لە 3ـی شوبات تا 5ـی شوبات، واتە هەفتەی داهاتوو، سەردانی واشنتن بکات.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە "ئەم گەشتە بەرنامەی بۆ داڕێژراوە پەیوەستە بە بارودۆخی تەندروستیی ناتانیاهۆ."
بەپێی زانیارییەکان، ناتانیاهۆ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە و تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیش لەمیانەی دیدارەکەدا لوبنان و غەززە دەبێت.
دوایین سەردانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ واشنتن لە مانگی تەمموزی 2024 بوو، لەو ماوەیەدا لەگەڵ جۆو بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا کۆبووەوە و لە 24ـی تەمموزدا وتارێکی لە کۆنگرێس پێشکەش کرد.