ئەسعەد شەیبانی: پێشوازیی لە بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا دەکەین

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا دەڵێت: پێشوازیی لە بڕیاری یەکێتی ئەورووپا دەکەین بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا بۆ ماوەی یەک ساڵ.

دووشەممە 27ـی کانوونی دووەمی 2025، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە پەیامێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی(ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە و دەڵێت: پێشوازیی لە بڕیاری یەکێتی ئەورووپا دەکەین بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا بۆ ماوەی یەک ساڵ کە هەنگاوێکە بۆ هەڵگرتنی سزاکان بەشێوەیەکی یەکجاری.

شەیبانی دەڵێت: چاوەڕێ دەکەین ئەو بڕیارە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر تەواوی لایەنەکانی ژیانی خەڵکی سووریا هەبێت و دووپاتی ئەوە دەکاتەوە، باوەڕیان بە بەردەوامی گەشەپێدانە.