سووریا.. ئیدارەی نوێ دەستی بە دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ سوورییەکان کرد
لە سووریا ئیدارەی نوێ دەستی کرد بە دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ سوورییەکان.
وەلید عەرەبی، بەڕێوەبەری بەشی کۆچ و پاسپۆرت لە وەزارەتی ناوخۆی سووریا, بە ئاژانسی هەواڵی سووری 'سانا' ڕایگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتییەکە دوای کردنەوەی ماوەی تۆمارکردن دەستی کردووە بە دەرکردنی پاسپۆرتی نوێ.
عەرەبی دەڵێت: ئێستە ناو تۆمارکردن تەنها بۆ پاسپۆرتی خێرا و لە ماوەیەکی کورتدا ناو تۆمارکردن بۆ پاسپۆرتی ئاسایی دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد "ئێستا کار لەسەر پێدانی پاسپۆرت بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە پێشتر ناویان تۆمار کراوە جگە لە داواکارانی نوێ، هاوکات ئەولەویەت دەدرێت بەو کەسانەی داواکاری پاسپۆرتی دەستبەجێ پێشکەش دەکەن."
ناوبراو دووپاتی کردەوە "هیچ گۆڕانێک لە پاسپۆرتەکەدا نەکراوە، بەڵام ماوەی کارابوونی پاسپۆرتەکە گۆڕدراوە بۆ 6 ساڵ بۆ هەموو کەسێک بەبێ جیاوازی.
لە کۆتایی لێدوانەکانیدا دەڵێت: پاکێجێکی هەموارکردنەوەی پاسپۆرتەکە ئامادە کراوە.