ئەمڕۆ جامی كوردستان بە بەشداریی 30 یانە دەست پێ دەكات
سەرجەم یانەكانی خولی نایاب و پلەیەكی كوردستان ناچاركراون بەشداریی بكەن

جامی هەرێمی كوردستان بە بەشداریی 30 یانە دەست پێ دەكات و سەرجەم یانەكانی خولی نایاب و پلەیەكی كوردستان ناچاركراون بەشداریی بكەن و یارییەكانیش لە دوو رۆژ دەكرێن.
لە قۆناغی یەکەمی جامی كوردستان، بە ڕەچاوكردنی دۆخی دارایی یانەكان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، یانەکانی بەشێوازی ناوچەی جوگرافی دابەش كردوون و بە شێوازی دەرچوون بە یەک دۆڕان یاری دەكەن، 15 یانە دەگەنە قۆناغی دووەم و جارێکی تر تیروپشکیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
مێژووی جامی کوردستان
ئەگەرچی خولی نایابی کوردستان لە ساڵی 2006ـەوە تاوەکو ئێستا بەردەوامە، بەڵام هەموو وەرزەکان جامی هەرێمی کوردستان و جامی سوپەری کوردستان بەڕێوەنەچووە، تا ئێستا تەنیا شەشجار جامی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچووە و چوار جاریش جامی سوپەر ئەنجامدراوە، پاڵەوانەکانی جامی کوردستان و سووپەری كوردستان بەمشێوەیەن:
پاڵەوانەكانی جامی كوردستان
ـ وەرزی 2006 ـ 2007 یانەی ئارارات
ـ وەرزی 2010 ـ 2011 یانەی زاخۆ
ـ وەرزی 2012 ـ 2013 پێشمەرگەی سلێمانی
ـ وەرزی 2013 ـ 2014 زێرەڤانی
ـ وەرزی 2021 ـ 2022 برایەتی
ـ وەرزی 2022 ـ 2023 پێشمەرگەی هەولێر
ـ وەرزی 2023 ـ 2024 هەندرێن
پاڵەوانانی جامی سووپەری كوردستان
2021 یانەی برایەتی
2022 یانەی شێروانە
2023 پێشمەرگەی هەولێر
2024 سیروانی نوێ

